ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان لە بارەی هێرشەکانیان بۆ سەر عێراق ئاشکراکرد

فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا
SNN
ئەمریکا لەبارەی ھێرشەکانیان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران رایدەگەیەنێت کۆتایی نەهاتووە و بەردەوام دەبین، دەڵێت “لەگەڵ هەموو هێرشێکدا حکومەتی عێراقمان ئاگادار کردووەتەوە”.
ئەمڕۆ هەینی 9ی شوباتی 2024، ساموێل وربێرگ، وتەبیژی ھەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەو سێ سەربازەی ئەمریکا کە لە ھێرشەکەی ئوردن کوژران بەھۆی ھێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، ھەر وا بەئاسانی کۆتایی نایەت و وڵامەکانیان زۆر توند دەبێت.
دەڵێت “ئەو ھێرشانەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا کردوومانەتە سەر ئەو گرووپانەی نزیک لە ئێران لە عێراقن، کۆتایی نییە و ھێرشی تریش ئەنجام دەدەین، هاوکات لێپرسینەوە لەگەڵ ھەموو ئەوانەدا دەکەین کە ھێرشدەکەنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا”.
لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاشکرایکرد، راستەوخۆ دوای ھێرشەکانیان حکومەتی عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە، پەیامەکەشیان بۆ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سوریا زۆر روونە و ئەگەر ھێرشەکانیان لە دژی ئەمریکا رانەگرن، زۆر بەوردی ھێرشیان دەکرێتەسەر و راستەوخۆش سەرکردە باڵاکانیان دەکرێنە ئامانج.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
14كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









