“ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر گفتوگۆى ده‌ركردنى حه‌ماس ده‌كه‌ن له قه‌ته‌ر”

ئاڵاى قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا | فۆتۆ: ispionline
SNN
حكومه‌تى ئه‌مریكا و حكومه‌تى قه‌ته‌ر گفتوگۆكانیان ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى سه‌ركرده و لایه‌نگرانى حه‌ماس له قه‌ته‌ر.
وڵاتى قه‌ته‌ر یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه بۆماوه‌ى چه‌ندین ساڵه سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌نێویشیاندا ئیسماعیل هه‌نیه به ئاسانى كاروبارى خۆیانى تێدا به‌ڕێده‌كه‌ن. هاوكات، حكومه‌تى قه‌ته‌ر هه‌میشه رۆڵى گرنگى هه‌بووه له گفتوگۆكانى تایبه‌ت به ئاگربه‌ست له نێوان بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى شوبات، پێگه‌ى عه‌ره‌بیه له راپۆرتێكیدا ئاشكراى كردووه، “ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر ده‌ستیان به گفتوگۆكردن كردووه له‌سه‌ر ده‌ركردنى سه‌ركرده و لایه‌نگرانى حه‌ماس له قه‌ته‌ر، كه بۆماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له قه‌ته‌ر ده‌ژین. گفتوگۆكان چه‌ندین لایه‌ن تێیدا به‌شدارن و چه‌قه‌كه‌ى له قه‌ته‌ره”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، له مانگى تشرینى دووه‌مى 2023 رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریكى له راپۆرتێكیدا ئاشكراى كرد، “قه‌ته‌ر ئاماده‌یی خۆى نیشانداوه كه گفتوگۆبكات له‌سه‌ر پێگه و مانه‌وه‌ى حه‌ماس له‌نێو ده‌وحه، كاتێك كه قه‌یرانه هه‌رێمییه‌كانى ئه‌م دواییه چاره‌سه‌ر بوون”.
هاوكات له مانگى تشرینى دووه‌مى 2023دا، میدیاى ئیسرائلى بڵاویكرده‌وه، “قه‌ته‌ر رازى بووه به ده‌ركردنى سه‌ركرده‌كانى حه‌ماس له وڵاته‌كه‌ى ئه‌گه‌ر هاتوو ئاگربه‌ست له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا راگه‌یه‌نرا”، هه‌رچه‌نده قه‌ته‌ر به فه‌رمى ئه‌م زانیارییه‌ى ره‌تكرده‌وه.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 5 هه‌زار مووشه‌كى به‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد، به 250 پاراگلایده‌ر به قوڵى 25 بۆ 60 كیلۆمه‌تر چووه نێو خاكى ئیسرائیل، هاوكات به 200 چه‌كدارى خۆكوژ هێرشى كرده سه‌ر سنوورى نێوان كه‌رتى غه‌زه و ئیسرائیل، له ئه‌نجامدا ئیسرائیل هێرشى بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه ده‌ستپێكرد.
له‌پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له سێ مانگ تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه، به‌پێى ئاماره‌كانى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین تاوه‌كو ئێستا 27 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه كوژراون و ده‌یان هه‌زارى تریش برینداربوون كه به‌شێكى زۆریان ژن و منداڵن.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









