هاوسەرۆکانی یەکێتی لەگەڵ شاندێکی یەکگرتوو دۆخی هەرێمیان تاوتوێ کرد

SNN
هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یەکگرتوو کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەوەی پێویستە دیالۆگ و زمانی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە هەبێت، داواشیان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش کرد بیری جددی لە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بکاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەمڕۆ 30ی ئایار، ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی پێشوازیان لە سهڵاحهدین محەمەد ئەمینداری گشتى یهكگرتووى ئیسلامی كوردستان و شاندێکی باڵای یەکگرتوو کرد.
لە دیدارەکەدا هەردولا جەختیان لە فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوانیان کرد، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم بگەیەنێت، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لێکگەیشتن هەبێت بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکانی نێوان لایەنەکان، تا ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرقەراربێت.
ھەر لە دانیشتنەکەدا دووپاتکرایەوە، پێویستە دیالۆگ و زمانی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ھاوبەش لە بڕیار و ئاراستە سیاسییەکان، داوا لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش کرا بیری جددی لە چارەسەرکردنی ریشەیی بژێوی و قوتی ھاووڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەت بکاتەوە و لەگەڵ ئەنجامدانی ھەرگۆڕانکارییەکیش ھاوڵاتیانی ھەژار و کەمدەرامەت زەرمەندنەبن و ھەر چاکسازییەکیش بکرێت پێویستە وەڵام دەرەوەی داخوازی و پێویستییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵک بێت.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابووری و تەندروستی ھەڵسەنگاندن بۆ کۆی ھاوکێشەکان کرا و بیروبۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
ھەر لەو دەرفەتەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و شاندی یاوەری بەبۆنەی ٤٥ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی پیرۆزباییان گەیاندە ھاوسەرۆکەکان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









