
SNN
له‌ئه‌نجامی روداوێكی ته‌قه‌كردن له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا له‌ناو میترۆیه‌كدا، كچێك کوژراوە و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا، لە كاتژمێر 16.40 خوله‌كی ئه‌مڕۆ به كاتی ئه‌مریكا رووداوێکی تەقەکردن له وێستگه‌ی ماو‌نت ئیدن له برۆنكس روویداوە و کچێک کوژراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، له‌ناو میترۆكه‌دا لەنێوان کۆمەڵێک کەس شەڕ روویداوە کە به‌وهۆیه‌وه كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی کردووە و بەهۆیەوە کچێک کوژراوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه جگە لەو کچەی کوژراوە و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش ته‌مه‌نیان لە نێوان 12بۆ17 ساڵاندان، ئه‌و كچه‌ش كه کوژراوە، گوللـه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
جەخت لەوەکراوەتەوە، به پشتبه‌ستن به‌وته‌ی شایه‌تحاڵەکان کە لە نزیک رووداوەکەوە بوون، زیاتر له 10 جار ده‌نگی ته‌قاندنی گوللـه بیستراوه، تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه نه‌زانراوه.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









