ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا لهگۆڕستانێكى تایبه‌ت به‌خاكسپێردرا

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایدهگهنێت :”پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كه‌سێك كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو گیانیله‌ده‌ستدا، ناشتنه‌كه‌ى به شێوازێكى تایبه‌ت ده‌بێت و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ته‌ندروستیه‌وه له ئێستادا سه‌رقاڵى به‌خاك سپاردنهكهیین”.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندورستى سلێمانى به snnى راگه‌یاند :تیمێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى و ئاسایش و پۆلیس و شاره‌وانى و نوێنه‌رى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى و نوێنه‌رى ئه‌وقافى سلێمانى و به‌رگرى شارستانى و پێنج له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له گۆڕستانێكى تایبه‌ت سه‌رقاڵى ناشتنى ته‌رمه ئه‌و كه‌سه‌ین كه ئه‌مڕۆ به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له ده‌ستدا”.
وتیشى “گۆڕه‌كه به شێوازێكى ئیسلامیانه هه‌ڵكه‌ندراوه و نوێژى مردووى له‌سه‌ر ده‌كرێت و قوڵى گۆڕه‌كه‌ى دوو مه‌تر و حه‌فتا سانتیم ده‌بێت، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئێمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى زانستى به‌خاك ده‌سپێردرێت و نابێت هیچ كه‌س به‌ركه‌وته‌ى له‌گه‌ڵ هه‌بێت چونكه ئه‌و كه‌سه هێشتا ڤایرۆسه‌كه له له‌شیدا ماوه”.
هاوكات روونى كرده‌وه “مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆنا جدیه ده‌بێت خۆپارێزى له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه جێبه‌جى به‌كرێت ئه‌گه‌ر نا ڕه‌نگه كاره‌ساتى گه‌وره رووبدات، چونكه ڤایرۆسه‌كه ئێستا له ناوشارى سلێمانیدا بڵاوبۆته‌وه و پێشبینى ده‌كه‌ین ڕێژه‌كه له زیادبوندا بێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









