
مووچە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئەو کاتەی یاسای بودجە هەموار دەکرێت، مانگانە حکومەتی عێراق 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و ڕوونیشیکردەوە، تا کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ڕەوانە دەکات.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، دەربارەی لێدوانی ئەو پەرلەمانتارانەی شیعە کە هەڕەشەی ئاستەنگ دروستکردنیان بۆ هەموارکردنی یاسای بودجە کردبوو ڕایگەیاند، لێدوانەکان هەڵوێستی تاکە کەسین، نەک هەڵویستی فەرمی فراکسیۆنەکانی ئەو پەرلەمانتارانە، لەگەڵ ئەوەی نابێت ئەو هەڵوێستانە بەهەند وەرنەگیرێن، بەڵام مەترسی لەسەر هەمواری یاسای بودجە دروست ناکەن.
وتیشی:”چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران هەمواری یاسای بودجە تەواو بکات و لە سەرەتای مانگی داهاتووشدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و تاوەکو ئەو کاتەی یاسای بودجە هەموار دەکرێت، مانگانە حکومەتی عێراق 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و ڕوونیشیکردەوە، تا کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ڕەوانە دەکات”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









