سەرۆک بافڵ: بۆ ئێمە پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی كوردستان لەهەموو شتێك پیرۆزترە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كە رەفعەت عەبدوڵا و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن راپۆرتێكی لەبارەی راسپاردە و پێشنیارەكانی دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن خستەڕوو و شێوازی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكانی روونكردەوە.
لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رێكخستنەكانی یەكێتیی كرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەركە حزبییەكان و وتی، بەرپرسیارێتیی هەموو یەكێتییەكانە لە هەر پلە و پایەیەكدا بن كار بۆ خزمەتی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان بكەن.
لەبارەی پێداچوونەوە و رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان، سەرۆك بافڵ روونكردنەوەیدا و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرپرسیارە لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، بۆیە دەبێت سەرجەم ئۆرگانەكان لەخزمەت خەڵك و گەیاندنی داواكارییەكانیاندا بن.
سەرۆك بافڵ وتیشی، بۆ ئێمە پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی كوردستان لەهەموو شتێك پیرۆزترە، بۆیە جارێكیتر دووپاتی دەكەینەوە هەر لێپرسراوێک لە هەر بەرپرسیارێتییەكی حزبی، حكومی و ئەمنیدا بێت و ناونیشانەكەی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەكاربهێنێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵ دەكەین و رادەستی یاسای دەكەین.
وتیشی، دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە و یاساشكێنی قبووڵكراو نییە، بۆیە ئەركی هەموو یەكێتییەكە پارێزەری ژیان و گوزەرانی خەڵك بێت و هەموو هەوڵێكیان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









