سەرجەم قوتابخانەكانی ناحیەی خورماڵ بڕیاری شكاندنی بایكۆتیاندا

ناحیهى خورماڵ سهربه پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای نزیكەی پێنج مانگ لە بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن و داخستنی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی قوتابیان و خوێندكاراندا، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتییەكانی ناحیەی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری شكاندنی بایكۆتیاندا.
بهپێى ئەو زانیارییانەی كە دەستی SNN كەوتوون، “ئەمڕۆ كۆبوونەوەی بەڕێوەبەری سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە ناحیەی خورماڵ سەربە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچووە، لە كۆبوونەوەكەدا بە كۆی دەنگ بڕیاردراوە كە بایكۆت بشكێندرێت و سبەی یەكشەممە 19ى شوبات دەستبكرێتەوە بە دەوامی ئاسایی لە قوتابخانە بنەڕەتییەكانی ناحییەی خورماڵ”.
بهپێى زانیارییهكان، “ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە زۆرینەی ناوەندەكانی خوێندن لەناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەكانی بیارە و سیروان و تەوێڵە دەوامكردن تیایاندا ئاسایی بووەتەوە و رۆژانەش ژمارەی ئەو قوتابخانانە زیاد دەكات كە بایكۆت دەشكێنن و دەرگای ناوهندهكانى خوێندن دەكەنەوە. هاوكات چاوەڕواندەكرێت، تاوهكو كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوام تیایاندا ئاسایی بكرێتەوە”.
كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا زیاتر لە 95% ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەرگای قوتابخانه و خوێندنگهكانیان كردووەتەوە و بایكۆتیان شكاندووە. هاوكات، ئەمڕۆش بەشێك لە مامۆستایانی هەڵەبجە خۆپیشاندانیان كرد، بەڵام لە ناوچەكانی شارەزوور و سەیدسادق و سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكەوە مامۆستایان بهشدارى خۆپیشاندانهكهیان كرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









