
مووچە
SNN-
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراو رایگەیاند،، داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان دەکەن سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن و دەست بکەن بە رێکارەکانی وەرگرتنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.
وەزارەتەکە دەشڵێت:” بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی شوباتی ئێستا. داوای لە یەکەکانی خەرجییەکان لە وەزارەتەکان، قایمقامیەتەکان، و ئەو لایەنانەی کە سەر بە وەزارەت نین، پێداچوونەوە بە بەشی ژمێریاریدا بکەن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و لقەکانیان، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بەو خشتەی دارایی مانگانەی کە لەلایەن ئەوەوە پەسەندکراوە.”
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات چاوەڕێی ناردنی پارە دەکات لە بەغداوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









