سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشكرا دەكات

0
668

SNN-عەلی حەمە سەعید

مریشک فرۆشێک ئاشکرایدەکات، نرخی مریشكی زیندوو لەبازاڕەكانی هەرێم ڕووی لە بەرز بوونەوەكردووە بەجۆرێك بەر لەدوو هەفتە نرخی كیلۆیەك مریشك كەمتر لە دوو هەزار دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشك زیاد لە سێ‌ هەزار دینارە، هاوکات سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت “نرخی جوجكی كیڵگە پەلەوەرییەكان لە 35 سەنتەوە بۆ 80 سەنت بەرزبووەتەوە ئەوەش وایكردووە كە نرخی مریشكیش بەرز بێتەوە.”

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند، بەرزربوونەوەی نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم پەیوەندی بە بەرز بوونەوەی نرخی جوجكی ناو كیلگە پەلەوەرییەكانەوە هەیە، بەجۆرێك پیشتر نرخی جوجكێك تەنها 35 تا 40 سەنت بوو، بەڵام ئێستا هەمان ئەو جۆرە جوجكە بۆ 80 سەنت بەرز بووەتەوە، ئەگەر پێشتر كیڵگەیەكی پەلەوەری بایی چوار هەزار دۆلار جوجكی كڕیبێت دەبێت ئێستا بۆ هەمان ژمارەی جوجك بڕی هەشت هەزار دۆلار بدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای گرانبوونی نرخی جوجك لەهەمان كاتیشدا حكومەت ئامادە نییە گاز بەنرخی هەرزان بۆ خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان دابین بكات، هاوكات حكومەت هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەوەی هاوكاری خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان بكات تاکو بتوانین نرخەكان جێگیر بكەین و هەر مانگە و نرخێك دانەنرێت بۆ مریشك، هەرچەندە ماوەی چوار مانگە خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان.

سۆران عەبدوڵا، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەمانگی ڕابردوو نرخی مریشك لە نزیكی دوو هەزار تا دوو هەزار و 250 دیناردا بوو، بەڵام ماوەی دوو هەفتەیە نرخی مریشك بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشك بە سێ‌ هەزار دینار دەفرۆشین، هەر جارە و دەچین بۆ كیڵگەكان بۆ هێنانی مریشكی نوێ‌ نرخەكان بەرزتر دەبنەوە و ئیمەش ناچارین بە گران بەهاوڵاتیانی بفرۆشین.

بەوتەی نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگە پەلەوەرییەكان لەسەرجەم كیڵگە پەلەوەرییەكان كە ژمارەیان زیاتر لە هەزار و 200 كیڵگەیە ساڵانە زیاد لە 105 كلیۆن مریشك بەرهەم دەهێندرێن كە نزیك دەبێتەوە لە 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشك، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكی 145 هەزار تۆن گۆشتی مریشك هەیە و ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this