سلێمانى تواناى وه‌رگرتنى 180 نه‌خۆشى كۆرۆناى هه‌یه و دۆخه‌كه به‌ره‌و كاره‌سات ده‌ڕوات

کۆرۆنا
هه‌وراز ئه‌حمه‌د-SNN
وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى رایدهگهنێت :”له ئێستادا 119 نه‌خۆشى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له هه‌رێمى كوردستان كاره‌سات رووده‌دات”.
د.یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى به snnى راگه‌یاند :”نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر على والى به‌گ قهرهوێڵهكانى پڕبووه و جێگا نه‌ماوه نه‌خۆشى لێ دابنرێت، بۆیه هه‌ر ئه‌مشه‌و بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تووشبووانه‌ى تێدا چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ له پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى نه‌خۆشى كۆرۆناوه داخرا”.
وتیشى”له شارى سلێمانى له 3 نه‌خۆشخانه‌دا تواناى وه‌رگرتنى تووشبووى كۆرۆنامان ده‌بێت به هه‌ر سێ نه‌خۆشخانه‌كه‌وه 180 قه‌ره‌وێڵه و 50 ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردمان هه‌یه بۆیه له ئێستادا وا خه‌ریكه قه‌ره‌وێڵه‌كان پڕ ده‌بێت ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه له هه‌فته‌ى داهاتووه نه‌خۆشخانه‌كان جێگاى نه‌خۆشى تێدا نه‌بێته‌وه و هه‌ر ماڵێكیش كه‌سێكى تووشبووى تێدا تۆمار بكرێت”.
هاوكات وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد”ئاگادارى بارى ئابورى هاووڵاتیانین بۆیه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نین، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیانیش پابه‌ندى رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان بن چونكه مه‌ترسیه‌كه جدیه، ئه‌گه‌ر خۆپارێزى نه‌كرێت هاوشێوه‌ى ووڵاتانى دیكه رووبه‌ڕووى كاره‌ساتى گه‌وره ده‌بینه‌وه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









