“هەر لایەنێکی سیاسی گرفت بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەوە دروستبکات رووبەرووی قورسترین سزا دەبێتەوە”

ئەحمەدی حاجی رەشید
SNN
ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەو بڕیارەی دادگای دادگای فیدڕاڵی دای لە ئەنجامی شۆرشی سپی سەر شەقامەوە بووە و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش هیچ مەرجێکی لەسەر هەرێم دانەناوە بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکەی دادگاوە تەنیا ئەوە نەبێت کە پێویستە هەرێم داتا و بەیانات بداتە حکومەتی ناوەند و لیستی مووچە پێشکەش بکات.
دەشڵێت: هەر هێز و لایەنێکی سیاسی گرفت بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەوە دروستبکات، رووبەرووی قورسترین سزای یاسای دەبێتەوە.
لەبارەی ناردنی داتای مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت حکومەتی هەرێم سەرجەم داتاکانی بۆ حکومەتی ناوەند بنێرێت، نەناردنی ئەو زانیاریانەش دروستکردنی گرفتە بۆ مووچەخۆران، هیچ مەتنقێکی تێدا نییە کە وەزارەتی دارایی بڵێت لیستی مووچەی فەرمانبەران و زانیاری فەرمانبەرانم ئامادە نییە.
لەبارەی دروستکردنی هەژمارە بانکییەکەوە ئەحمەد حاجی رەشید ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا لە نێو بازاڕەکانی هەرێم هەر کەسێک بیەوێت بە ماوەی 5 خولەک حسابی بانکی بانکی رافیدەینی بۆ دروستدەکرێت، یاخود هەر بە شێوەی ئۆنڵاین دەتوانێت لە ماڵەوە دروستی بکات بۆیە ئەوە بیانوونی حکومەتی هەرێمە کە دەڵێت حسابی بانکی کاتێکی زۆری پێدەچێت.
روونیشی دەکاتەوە، ئەگەر نەتوانرا مانگی داهاتوو هەژماری بانگی بۆ فەرمانبەران دروست بکرێت یاخود تەواو نەبێت، هەر دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق بە هەر میکانیزمێک بێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
لەکاتی ئێستادا ماف گەڕاوەتەوە بۆ مافخوراوان نابێت بە هیچ جۆرێک حکومەتی هەرێم رێگری دروستبکات بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر کەسێکیش یاخود حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی گەر گرفت بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دروستبکات، ئەوا دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەوەیە کە قورسترین سزای یاسایی بە دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵک و قەدەغەی گەشت و سزای دەستبەسەرکردن بۆ هەر کەس و لایەنێک گەر بیەوێت گرفت بۆ هەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دروست بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو لە هەموو رێکارەکان جیاکراوەتەوە و لە هەر دۆخێکدا بێت دەبێت بەغدا مووچە بۆ فەرمانبەران بنێرێت، گەر هەرێم پابەندیش نەبێت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









