“عێراق ئاماده‌نییه بۆ دابه‌شكردنى مووچه كار به پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) بكات”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) وه‌ك جێگره‌وه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كان به‌كارنایه‌ت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.
رۆژى دووشه‌ممه 26ى شوبات، لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق میواندارى ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراقى كرد و له‌باره‌ى پرسه‌كانى ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم و دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى گفتوگۆیان كرد.
له ساڵى 2023ه‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیكردووه به پرۆژه‌ى به ئه‌لیكترۆنیكردنى دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) كه پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شه له‌نێوان بانكه تایبه‌ته‌كان و حكومه‌تى هه‌رێمه، بۆیه له ئێستادا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، ئایا پرۆژه‌كه به‌كاردێت وه‌ك جێگره‌وه‌ى بانكه فیدرڵیه‌كان یاخود نا!؟
له‌و باره‌یه‌وه، ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمان بە SNNی راگەیاند، “بڕ‌یارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی داهاتوو زۆر روونە، هیچ لێكدانەوەیەك لەخۆناگرێت، بەڕوونی دەڵێت: دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لەڕێگەی بانكە فیدراڵیەكانی عێراقەوە بێت هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی عێراق”.
وتیشى: “پرۆژه‌ى (هەژماری من) لە هەرێمی كوردستانە و حكومەتی هەرێم سەرپەرشتی دەكات و پەیوەندی بە حكومەتی عێراقییەوە نییە، بۆیە ناكرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو رێگەیەوە دابەشبكرێت له‌برى بانكه فیدراڵیه‌كان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، مستەفا خەلیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، “بەپێی بڕ‌یارەكەی دادگای فیدراڵی پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكانی سەربە وەزارەتی دارایی هەژماری ئەلیكترۆنییان هەبێت، بۆ كردنەوەی هەژمار لە بانكە حكومییەكانیش پێویستە حكومەتی هەرێم لیستی ناو و ناونیشانی وەزیفی و بڕ‌ی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختی لەوەشكردووه‌ته‌وه، “هەر هەژمارێكی دیكە، كە لە بانكە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كرابێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق باوەڕ‌پێكراو نییە، بە جۆرێك هەژماری من لای عێراق پرۆژەیەكی پشت پێ بەستراو نییە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








