ئایا سەرۆك وەزیرانی عێراق لە 16ی ئازاردا سەردانی هەڵەبجە دەکات؟

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، بەفەرمی نامەی بانگهێشتمەیان ئاراستەی ( محەمە شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، بۆ ئەوەی لە یادی 16/3 سەردانی هەڵەبجە بكات و بەشداربێت لە یادكردنەوەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، هاوكات بانگهێشتانامەش ئاراستەی باڵوێز و كونسوڵی وڵاتانی بیانی كراوە بۆ هەمان بۆنە سەردانی هەڵەبجە بكەن.
كاوە عەلی، جێگری پاریزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “چەند رۆژێكە ئامادەكارییەكانمان بۆ یادی 36 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەستپێكردووە، مەبەستیشمانە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو زۆرترین بەرپرسانی باڵای حكومی لەهەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق و هەروەها كەسوكاری شەهیدان بەشداریی ئەو یادە بكەن و بیكەینە دەرفەتێك بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان.”
ئاماژەی بەوەشكرد، لەچوار چێوەی ئەو ئامادەكارییانەی كە دەستمان پێكردووە بەنوسراوی فەرمی لەڕێگەی پەرلەمانتارانی كوردەوە لە بەغدا بانگهێشتی ( محەمە شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق و چەندین بەرپرسی باڵای دیكەی حكومەتی عێراق و هەروەها باڵوێز و كونسوڵی وڵاتانی بیانیمان كردووە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی 16/3/2024 بەشداری بكەن لە یادی 36 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بانگهێشتەكەمان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە دەبێت ئەو وەڵاممان بداتەوە بە ئامادە بوون یاخود ئامادە نەبوون، بەڵام لەهەردوو حالەتەكەدا ئێمە هیوادارین كە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمیش زیاتر ئاوڕ لە پارێزگای هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە بدەنەوە و چیتر لە پەراوێزخستن نەیهێڵنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









