تیمێكی پزیشكی پسپۆڕی ئێرانی زیاد لە 300 بەركەوتووی چەكی كیمیاییان چارەسەركرد

0
447

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لەسەر ئەركی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری بریندارانی چەكی كیمیایی و بە كردار خزمەتكردنیان، توانیمان تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ لەچەند بوارێكی جیاواز لە ئێرانەوە بهێنینە هەڵەبجە و چارەسەری زیاتر لە 300 برینداری چەكی كیمیایی بكەن.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بوو بە ناردنە دەرەوەی ژمارەیەك لە بریندارانی چەكی كیمیایی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە وڵاتی ئێران، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە و سیولە لەبانكەكان نەتواندرا ئەو بریندارانە ڕەوانەی دەرەوە بكرێن، بۆیە لەپێناو خزمەتكردنی بریندارانی چەكی كیمیایی بە كردار، یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەو ئەركەی خستە سەرشانی خۆیی و توانی تیمیكی پزیشكی پسپۆڕ لە ئێرانەوە بانگهێشتی هەلەبجە بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی دوو ڕۆژی مانەوەی ئەو تیمە پزیشكییە پسپۆڕە توانیان زیاد لە 300 برینداری چەكی كیمیایی هەلەبجە ببینن و چارەسەری پیویستیان بۆ بكەن، ئەمەش دوو ئامانجی گرنگی پێكا لەلایەك ئەو ئەرك و ماندووبوونەوەی لەكۆڵی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە كردەوە كە ئەوان بچنە ئێران بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەڵكوو پزیشكەكان بۆخۆیان بێنە لای بریندارانی چەكی كیمیایی، لەلایەكی دیكەشەوە ئەرك و بارگرانیەكی دارایی لەسەر ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی كەمكردەوە كە دەبوو بچنە ئێران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم كارەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان خزمەتێکی راستەوخۆیە بە بریندارانی چەكی كیمیایی ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هەموو كارئاسانی و هاوكارییەكی هەرلایەنێ: دەكەین كە بیەوێت بە كردار خزمەت بە بریندارانی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this