ده‌ستپاكى عێراق 55 وه‌زیر و 350 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى داوه‌ته دادگا

زیندانێك له عێراق | فۆتۆ: Getty Images
SNN
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى بۆ ساڵى 2023 بڵاوكرده‌وه و ئاشكراى كرد، له ساڵى رابردوودا به‌دواداچوونیان بۆ زیاتر له 60 هه‌زار دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى كردووه.
دادوه‌ر حەیدەر حەنون، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق له‌میانى راگه‌یاندنى راپۆرتى ساڵانه‌ى ده‌سته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، “ساڵی رابردوو دەستەکەمان 60 هه‌زار و 213 راپۆرت و دۆسیەی وه‌رگرتووه، لەو ژمارەیە 27 هه‌زار و 711 راپۆرت تەواو بووە. به‌دواداچوون بۆ 27 هه‌زار و 170 دۆسیەی سزادراویش كراوه”.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “له‌و دۆسیانه‌ى كه ساڵى رابردوو كاریان له‌سه‌ركراوه 8 هه‌زار و 277 دۆسیەیان هی ساڵی 2022”.
له‌باره‌ى ئه‌و دۆسیانه‌ى كه رێكاره دادوه‌رییه‌كانیان ته‌واو كردووه، دادوه‌ر حەیدەر حەنون باسى له‌وه‌كردووه، “16 هه‌زار و 63 دۆسیە رێکارە دادوه‌رییه‌كانیان ته‌واو كردووه”.
“.به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، “ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیه‌وه دراونه‌ته دادگا له ماوه‌ى رابردوودا گەیشتووەتە 14 هەزار و 84 تۆمەتبار كه 18 هەزار و 868 تۆمەتیان خراوەتە پاڵ. لەنێو تۆمه‌تباره‌كاندا 55 كه‌س به پله‌ى وەزیر هەیه کە 81 تۆمەتیان لەسەرە، هەروەها 350 تۆمەتبار لە پلە تایبەتەکانن، وەک بەڕێوەبەری گشتی کە 598 تۆمەتیان لەسەرە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









