لەسەر داوای پەرلەمانتارێک سودانی یەک ملیار دینار دەکاتە دیاری بۆ هەڵەبجە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەسەر داوای ئیمە سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕی یەك ملیار دیناری كردە دیاری بۆ پاریزگای هەڵەبجە، هاوكات لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق دەبیت لە 14ی ئەم مانگەوە بەردی بناغەی پرۆژەی دەروازەی شار دابندرێت و ئەگەری زۆریش هەیە لە 16/3 سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی هەڵەبجە بكات.
چرۆحەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیكبوونەوە لە یادی 36 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە وەك نوێنەری سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە نوسراوێكی فەرمی داوام لەسەرۆكوەزیرانی عێراق كرد كە لە ڕۆژی 16/3 سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات و لە نزیكەوە چاوی بەو دیكۆمێنت و بەڵگانە بكەوێت كە گوزارشت لەمەرگەساتی هەڵەبجە دەكەن، هاوكات هەر لەو نوسراوەشدا داوامكرد كە لەو ڕۆژەدا دیارییەك پێشكەش بە خەڵكی هەڵەبجە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوەڵامی ئەو نوسراوەماندا ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیار دینار وەك دیارییەك بۆ شاری هەڵەبجە، هاوكات هەر لە وەڵامەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش ئەوەهاتووە كە لە 14ی ئەم مانگە بەردی بناغەی هەر پرۆژەیەك كە ئیدارەی هەڵەبجە پێی باشە دابندرێت كە بەهۆی نەبوونی بودجەوە جێبەجێنەكراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پێیان باش بوو كە پرۆژەی دروستكردنی دەروازەی شار جێبەجێ بكەن كە ماوەیەكی زۆرە دیزاینی پرۆژەكە ئامادەكراوە بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە نەتواندراوە جێبەجێ بكرێت، بۆیە بڕی ئەو یەك ملیار دینارە لە دروستكردنی دەروازەی پارێزگای هەڵەبجە خەرجبكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









