
فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى توركیا له‌كاتى شیكردنه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
توركیا ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له‌ناو خاكى هه‌رێم راگه‌یاند
SNN
وه‌زیرى به‌رگریی توركیا ئاشكرایده‌كات، پێش هاتنى هاوینى ئه‌مساڵ كۆتایی به پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌هێنین و ده‌شڵێت: “ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى فراوان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ین”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى ئازار، رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركى له‌سه‌رزارى یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیاوه بڵاویكرده‌وه، “له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى توركیا و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى، یه‌شار گوله‌ر تاوتوێى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى فراوانى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان له مانگى ره‌مه‌زاندا كردووه، به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، “ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا به قوڵى 40 كیلۆمه‌تر له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و سنوورى عێراق و توركیا و سوریا ده‌گرێته‌وه”.
یه‌شار گوله‌ر ره‌تیكردووه‌ته‌وه ورده‌كارى زیاتر له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ى توركیا له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا بكات و ته‌نیا وتویه‌تى: “ئۆپراسیۆنه‌كه، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى زه‌مینى ده‌بێت”.
وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، “پێش هاتنى هاوینى ئه‌مساڵ كۆتایی به پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌رده‌هێنن”.
رۆژى 16ى شوبات، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى پێشووى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ى دیدارى SNN كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ڕۆژیار سیروان پێشكه‌شده‌كرێت وتى: “توركیا به ئاشكرا ده‌ڵێت: له به‌هارى ئه‌مساڵدا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى گه‌وره له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان دژى گه‌ریلاكانى قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
وتیشى: “له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا ئه‌م بابه‌ته‌ى باسكردووه، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌نجامبدات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









