حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگى شوباتى یه‌كلاكرده‌وه

پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ى نێردراوه بۆ مووچه ده‌ستى لێنه‌دراوه، وتیشى: “سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رخه‌ته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ته‌واوه‌تى مووچه بنێردرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له پاش كۆبوونه‌وه‌كه پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنفڕانسێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات وتى: “ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ ئێمه نێردراوه ده‌ستى لێنه‌دراوه و سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌وه پاره‌ى ته‌واوى مووچه بێت”.
وتیشى: “ئه‌و پاره‌یه‌ى كه به‌غدا ناردوویه‌تى بۆ مووچه نه‌قسى زۆره و بڕى 300 ملیارى كه‌مه، له ئێستادا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌سه‌رخه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى پاره‌كه بنێردرێت بۆ مووچه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌خنه‌ى تووندى له حكومه‌تى ناوه‌نديى عێراق گرت و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه دیله و نه به‌دیل گیراوه كه حكومه‌تى ناوه‌ندى مانگێك 500 ملیار و مانگێك 600 ملیارى بۆ بنێرێت”.
له‌باره‌ى پرسى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، وته‌بێژى حكومه‌تى وتى: “نه‌وتى هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه، ئه‌م پرسه ته‌واو پرسێكى سیاسیه، به‌شێكه له سیاسه‌تى تۆڵه‌كردنه‌وه له هاووڵاتیانى هه‌رێم”.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “به‌غدا مافى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان پێشێل ده‌كات و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌ردارى مافه ده‌ستوورییه‌كانى نابێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









