نوێترین زانیاری لەبارەی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەدوای سەردانی لیژنەی هەرێمەكان بۆ پارێزگای هەڵەبجە نوسراو ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان كراوە كە بەزوترین كات پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و سەرۆكی كاتی پەرلەمانیش ئەو بەلێنەی داوە، جەختیش دەكاتەوە سەرۆكی یەكیتی تاكە سەركردەبوو ڕێگریكرد بۆ لەباربردنی پرۆژەیاساكە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بواری ڕاگەیاند: لەدوای كۆتایی هاتنی پشووی پەرلەمان و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان چەند جارێك نوسرامان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كارەوە و ئەو بابەتە نەبەسترێتەوە بە هیچ بابەتێكی دیكەوە بەتایبەت داواكای هەندێك لایەنی شیعە و سونە بۆ ئەوەی چەند ناوچەیەكی دیكەش بكرێنە پارێزگا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە لیژنەی هەرێمەكانی پەرلەمانی عێراق ڕاسپێردران كە لەنزیكەوە سەردانی هەڵەبجە بكەن و لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو سەردانەیان ئەنجامدا و لیژنەكە ڕاپۆرتێكیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لەزوترین كات پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە چونكە هەڵەبجە پێویستی بەوەهەیە بەفەرمی بكرێتە پارێزگا
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكی كاتی پەرلەمان بەلێنی ئەوەی پێداویسن كە لە نزیكترین كاتدا پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كارەوە، هاوكات (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش پشتگیریەكی تەواوی دۆسیەی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەیە و ئەو كات كە لە پەرلەمان خەریك بوو گرفت بۆ بە پرۆژەیاساكە دروستبكرێت و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ نەكرێت، وەك تاكە سەركردەی كورد خۆی گەیاندە بەغدا و لەگەڵ هێزوو لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆی كردوو بابەتەكەی چارەسەركرد، بۆیە ئێستا تەنها ماوەتەوە خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی لەسەر بكرێت و هەڵەبجە بەفەرمی بكرێتە پارێزگای 19 هەمینی عێراق.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









