لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر بەرپرسانی باڵای هەرێم تۆمارکرا

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم تۆمار کردووە.
لە سکاڵاکەدا ئەو سێ بەرپرسە باڵایەی هەرێم تۆمەتبار کراون بەوەی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن بۆ زێدی خۆیان و داواکراوە ئەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان.
بڕیارە رۆژی 31ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو دۆسیەیە کۆببێتەوە.
لە بەرامبەردا پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، لە لێدوانێکی میدیایدا ئەوە ئاشکرا دەکات”هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ناکات، بەڵکو ئاوارەکان خۆیان ناگەڕێنەوە، هۆکارەکانیش زۆرن، لە سەرویانەوە کەمیی ئەو بڕە پارەیەی بۆ گەڕانەوە بە ئاوارەکان دەدرێت کە تەنیا چوار ملیۆن دینارە.”
لەبارەی هۆکاری دیکەش وتویەتی”پێنەدانی ئەو پارەیەی بە ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکانن، نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاسایش لەو ناوچانەی ئاوارەکانیان بۆ دەگەڕێننەوە، دەستەبەرکردنی ئەمانە داواکاریی ئاوارەکانن و پێویستن بۆ گەڕانەوەیان.”
پیر دەیان جەعفەر ئاماژەی بەوە دا: “تەنیا لە پارێزگای دهۆک 15 کەمپی ئاوارەکان هەن کە 25 هەزار و 600 خێزانیان تێدایە، جگە لەوەش 37 هەزار و 800 خێزانی دیکەی ئاوارە لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









