سەرۆکی کۆمسیۆن: دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەگەرێکی دوورە

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق
SNN
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنجشەممەی داھاتوو دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ده‌شڵێت: “وادەکە درێژ ناکرێتەوە و دواخستنی ھەڵبژاردنیش ئەگەرێکی دورە”.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگەیاند، “رۆژى پێنجشەممەی داھاتوو 28ى ئازار، دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وادەکە درێژ ناکرێتەوە. لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان حزب و لایەنە سیاسییەکان لە دواین رۆژدا ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکەن”.
وتیشى: “ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، کە بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و خاوبوونەوەی بەخۆوە نەبینیوە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوابخرێت؟ حاکم عومەر ئەحمەد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بەدووری ده‌زانم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت. ئەوە پرسێکی سیاسییە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا بەردەوامە و کۆمسیۆن کارەکانی خۆی دەکات”.
قسه‌كانى سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 24ى ئازار، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له به‌غدا له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنه‌وه رایگه‌یاند، “حکومەتەکەم ئەرکی لە دابینکردنی بودجەی هەڵبژاردن و هاندان و هاوکاری کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جێبەجێکردووە و لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









