مەریوان نەقشبەندی “داواکراوە دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناش پرسە نەمێنێت”

مەریوان نەقشبەندی
SNN- کۆچەر عەلی
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كارووباری ئاینی بە SNNی راگەیاند :” هەندێك لە مامۆستایانی ئاینی داواكاریان ناردووە كە دوای كۆرۆناش پرسە نەمێنێت، چونكە هیچ باگكراوندێكی شەرعی نییە و تەنها عورفێكی كۆمەڵایەتییە، هەروەها جگە لەزیانەكانی لەسەردەمی كۆرۆنا بووەتە بارگرانیش لەسەر خاوەن پرسە”.
وتیشی: “ئەو مامۆستایانە داوایان كردووە پرسە تەنها سەر قەبران بێت و تەواو، دواتر بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لەخاوەن پرسە بكەن، بەلام ئەمە لەئێستا دا تەنها داواكارییە و نەبوەتە فەرمی منیش یاداشتێكم داوەتە وەزیری ئەوقاف لەسەر ئەو بابەتە”.
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشكرد: “پێشتر لەكابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێم داوام كرد پرسە نەمێنێت، بەڵام ئەوكات مامۆستایان و خەڵكی هەولێر بەمە رازی نەبوون، هەرچەندە سلێمانی و دهۆك كێشەیان نەبوو، چونكە هەولێر توندە لەسەر بابەتی پرسە بەڵام ئەم جارە مامۆستایانی هەولێر داوادەكەن حكومەت پرسە نەهێلێت”.
روونیشی كردەوە: “حكومەت ناتوانێت بڕیار لەسەر ئەو پرسە كۆمەلایەتیە بدات ئێمە ئەنجومەنێكمان هەیە لەوەزارەت هەموو هەفتەیەك كۆبوونەوە دەكەین لەسەر ئەو پرسانەی خەڵك داوایدەكەن، بۆیە كۆدەبینەوە لەسەر ئەم داواكاریە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “كاتی خۆی پرسە سێ ڕۆژ بوو ئێمە لەكابینەی چوارەمی حكومەت دەستمان پێكردووە قۆناغ بەقۆناغ، یەكەم جار كردومانە تەنها ئێواران دواتر دوو رۆژ و ئێواران و قەدەغە كردنی چایە و قاوە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف ئامەژە بەوەشدەکات:”هاووڵاتیانیش پەیوەندیان كردووە و ئەڵێن چۆن ئەبێت پرسە نەمێنێت ئێمە خاوەن عەشیرەتین ناكرێت حكومەت مزگەوت دابخات پرسەكان دێتە ماڵەوە و تا یەك مانگ خەڵك دێتە پرسە لەماڵەوە ئەركمان قورستر دەبێت”.
هاوکات مامۆستا جەرجیس خۆشناو کە مامۆستاییەكی ئاینی هەولێرە كە یەکێکە لەو مەلایانەی کە داواکارییەکەی ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف کردووە بۆ نەمانی پرسە دەڵێت: “ئێمە گروپێك مامۆستاین، بەیانی دەچینە وەزارەت یاداشتێك دەدەینە وەزارەت لەسەر ئەو بابەتە”.
وتیشی: “لەسەدا 90ی مامۆستایان پێیان خۆشە پرسە نەمینێ، چونكە كۆرۆنا چەند مەترسیدارە ئەوەش ئەوەندە مەترسیدارە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









