بەغدا دەزانێت ئەو لیستی مووچەیەی لایەتی گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و پلەبەرزكردنەوەی بۆ زیاددەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بەغدا ئامادەیە پارە بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجبكات، چونكە بەغدا دەزانێت ئەو لیستی مووچەیەی لایەتی گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و پلەبەرزكردنەوەی بۆ زیاددەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش جۆرێك لە رێككەوتنی سیاسی كراوە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی راگەیاند: بابەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەنگاوێكی زۆر گەورەو باشی بەخۆیەوە بینیوە وەك ئەوەی لەهەفتەی ڕابردوو بینیمان دوومووچەی بەفەرمانبەرانی هەرێم دران بەبێ ئەوەی هیچ بڕەپارەیەك لەلایەن هەرێمەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت، لەوەشگرنگتر ئەوەیە كە بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێت لە كاتی خۆیدا و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا دەزانێت ئەو لیستی مووچەیەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە بۆ دوو مانگی ڕابردوو ڕەوانەكرابوو گۆڕانكاری تێدا دەبێت، كە بەرزەمووچە و سەرەمووچە بۆ فەرمانبەران دەبەسترێت، بۆیە بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش گۆڕانكاری بەسەردادێت، بۆ ئەوەش بەغدا ئامادەیە ئەو پارەیە خەرجبكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بۆخەرجكردنی زیادەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی پلەبەرزكردنەوە و بەرزەمووچەوە جۆرێك لە رێككەوتنی سیاسی كراوە، هاوكات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی شوبات و ئازار رەوانە كردووە و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش پاش جەژنی رەمەزان ئامادەكاری دەكات بۆناردنی لیستی مووچەی مانگی نیسان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









