“تووشبووانى كۆرۆنا له پێنجوێن له ماڵه‌كانى خۆیاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن”

نەخۆشخانەی كۆرۆنا له هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمشەو لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە تووشبوونی 101 كەس وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنرا و ئاشكرا كرا لەو ژمارەیەك 51 تووشبوویان دانیشتووی پێنجوێنن، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات، “ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون لە ماڵەكانی خۆیاندا چارەسەر وەردەگرن و نەبراونەتە نەخۆشخانەكان”.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە (SNN) لە سەرچاوەیەكی بەرپرسی ناو قەزای پێنجوێن ده‌ستى كه‌وتوون، “دوای ئەوەی بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیادا دەركەوت، لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا 70 پشكنین بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكە ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە 51 كەسیان تووشی ڤایرۆسه‌كە بوون”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى (SNN) كه هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى تووشبووى ڤایرۆسه‌كه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەو كەسانەی كە نەخۆش كەوتوون و وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، هەر لەماڵەكانی خۆیاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و نەگوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان، خێزانه‌كه‌ى خۆشم له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت”.
هەر بە گوێرەی وتەی ئەو بەرپرسەی قەزای پێنجوێن، “یەكێك لە هۆكارەكانی خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن هاتووچۆكردنی شۆفێرە ئێرانییەكانە لە مەرزی باشماخ و بەركەوتنیانە لەگەڵ هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









