تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن عێراقەوە دەكرێت و بۆ دەروازەی وەرگرتنی پارە فەرمانبەران ئازادكراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای دەربڕینی ڕەزامەندی حكومەتی هەرێم بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بانكی TBIی، شارەزایەكی بانكی ئاماژە بەوەدەكات كارە گرنگەكە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دەكرێت كە تەوتینە، بەڵام فەرمانبەران سەرپشككراون لەهەر بانكێكی ناو پرۆژەی هەژماری من مووچەكانیان وەربگرن ئەوەش هیچ گرفت نییە.
عوسمان محەمەد، شارەزا لەكاروباری دارایی و بانكی بە SNNی ڕاگەیاند، بابەتی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران زۆر قسەوباسی لەبارەوە كراوە، هێشتا لای زۆرێك لە فەرمانبەران ئەو بابەتە ڕوون نییە، بەڵام بەگشتی تەوتین ئەوەیە كە سەرجەم زانیاری و داتای ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە مووچە وەردەگرن لە یەكێك لەبانكە فیدراڵییەكانی عێراق كە بانكی بازرگانی عێراق TBIیە پارێزراو دەبن و لەو بانكەوە مووچەكانیان بە بانكی دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە لەڕێگەی بانكی TBIی كە حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەرداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخاندەكرێت، هەر ئەو بانكەی عێراق چەند بانكێكی دیكە پارەدار دەكات بۆ ئەوەی وەك دەروازەی دابەشكردنی مووچە مانگانە فەرمانبەران بتوانن مووچەكانیان وەربگرن، دەكرێت ئەو بانكانە لە ناو پرۆژەی “هەژماری من” بن یاخود لەدەرەوەی ئەو پرۆژەیە بن زۆر ئاساییە، واتە ئەو بانكانە تەنها كاریان گواستنەوەی پارەیە لە بانكی TBIی بۆ دەستی فەرمانبەران.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و بانكی ئەوەشی خستەڕوو، وەرگرتنی مووچە لەڕێگەی ئەو بانكانەی كە لەناو پرۆژەی “هەژماری من”ن هیچ گرفتێك دروستناكات، هەر بۆیە فەرمانبەرانیش ئازادكراون كە چ بانكێك هەڵدەبژێرن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان، چونكە هەتا بانكی TBIی ئەو بانكانە پارەدار نەكات ناتوانن مووچە دابەشبكەن، بۆیە ئەو بانكانەی كە لەناو پرۆژەی “هەژماری من”ن وەك لقێكی لاوەكی ئەركیان دەبێت بۆ دابەشكردنی مووچە لەڕێگەی بانكی TBIی كە بانكێكی حكومیە و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت هاوشێوەی بانكەكانی رەشید و ڕافیدەین.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









