مەسرور بارزانی ناچاركراوە دەبێت بە واژۆی خۆی سكاڵا تۆمار بكات لە دادگای فیدراڵی

0
1037

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە سەرۆكی حكومەت بەنیاز بووە لە رێگەی بریكارێكی خۆیەوە سكاڵا لەدادگای فیدراڵی تۆماربكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام، دادگای فیدراڵی ڕەتیكردووەتەوە كە سكاڵا لە بریكار وەربگرێت، بەڵكو دەبێت بە واژۆی مەسروبارزانی و بەناوی خۆیەوە سكاڵاكە تۆمار بكات پاشان قبوڵدەكرێت، بەوجۆرەش پارتی خرایە ژێرباری پەشیمان بوونەوە لەو بڕیاریانەی پێشتر لەسەر دادگای فیدراڵی دابوونی.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بێ هیوا بووە لەوەی كە بەتەنها بتوانێت كاربكات بۆ ڕازیكردنی لایەنە سیاسییەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و ڕاگرتنی كارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەڕێككەوتنێكی ژێربەژێری داوا لەمەسروبارزانی كراوە، بۆ ئەوەی داواكارییەكەی پارتی جێبەجێبكرێت دەبێت لەدادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی دیموکراتی كوردستانیش لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و بەبێ‌ گەڕانەوە، بۆئەوەی كە پێشتر خودی پارتی دادگای فیدراڵی بە دادگای سەورە وەسفكردووە و بڕیارەكانی بە ناشەرعی دەناساند، ڕاستەوخۆ ڕازیبووە بەو داواكاریەی لایەنە شیعەكان بە تۆماركردنی سكاڵا لەدادگای فیدراڵی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

هەر لە زانیارییەكانی SNN-ئەوەشهاتووە كە سەرەتا مەسرور بارزانی بەنیاز بووە كە سكاڵاكە لەڕێگەی بریكارێكەوە تۆمار بكات و خۆی بەدوور بگرێت لەوەی ڕەخنەی لێبگرێت، بەڵام هەرزوو لەلایەن دادكای فیدراڵییەوە ئاگاداركراوەتەوە كە سكاڵا لەبریكار وەرناگیرێت و دەبێت سكاڵاكە بە واژۆی خۆی و بەناوی خۆیەوە بنوسێت پاشان قبوڵ دەكرێت، بەوجۆرەش سەركی حكومەت سكاڵاكەی نوسیوە و پەشیمان بووەتەوە لەو تۆمەتانەی كە پێشتر دەیانخستە پاڵ دادگای فیدراڵی كە بەدادگای سەورەیان وەسف دەكرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this