دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باس لە کوشتنی گروپێکی داعش دەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باس لە کوشتنی گروپێکی داعش دەکات
SNN
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14ی تەمموز، کاتژمێر 8ی بەیانی لە ناحیەی (قەرەهەنجیر)، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری وورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا.
ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.
بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە لە قەرەهەنجیر کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









