زانیارى نوێ له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى بەرپرسی لقی گه‌رمیانى پارتی

دیمه‌نى ساتى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
پێگه‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكاوه پاڵپشتى دارایی ده‌كرێت رایده‌گه‌یه‌نێت، کاتێک بۆمب خراوەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی، پاسەوانەکانی بەرپرسی لقی پارتی تەماشای یارییان کردووە.
سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە، 15ی ته‌مموز، لەکاتێکدا ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان ویستوویەتی لە شوێنی حەوانەوەی خۆیەوە لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار بەرەو لق بڕوات، بۆمبێكى لكێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیه‌وه. ئەوکاتەی بۆمبە لکێنراوەکە بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دا تەقیه‌وه، بەرپرسی لق و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی له‌ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، دوای رزگارکردنیان ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت و ته‌قیه‌وه. دواتر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم كرده‌وه‌كه‌ى دایه‌پاڵ گه‌ریلاكانى قه‌ندیل.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى ته‌مموز، رادیۆى ده‌نگى ئه‌مریكا له‌سه‌ر زارى سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوتی لێکۆڵینەوەکان بڵاویكرده‌وه، “لەکاتی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆی نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا و سەرقاڵبوونی پاسەوانەکانی بە تەماشاکردنی یارییەکە، بۆمبی لکێنراو خراوەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی”.
سەرچاوەكه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “کاتێک پاسەوانەکانی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی سەرقاڵبوون بە تەماشاکردنی یاری نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا‌و ئینگلتەرا، کەسێک کە جلی کوردی لەبەربووە، سەرقاڵبوونیانی قۆستووەتەوە و بۆمبەکەی خستووەتە ژێر ئۆتۆمبێلی بەرپرسەکەی پارتی”.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، “ئۆتۆمبێلەکەی بەرپرسی لق کە بەشەو بۆمبەکەی پێوە لکێنراوە، دیوێکی لە تاریکایی و دیوەکەی تری بەلای پاسەوانەکانییەوە بووە، بۆیە کەسەکە بۆمبە لکێنراوەکەی لە دیوی تاریکاییەوە خستووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە. تانکی بانزینی ئۆتۆمبێلەکەی بەرپرسی لق لەو دیوەکەی تربووە، نەک ئەو دیوەی کە بۆمبەکەی پێوە لکێنرابوو، گەر بۆمبەکە بدرایە لە دیوی تانکی بانزینەکە، لەکاتی تەقینەوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە دەتەقییەوە و ئەستەمبوو سەرنیشینەکانی دەربازیان ببێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









