“چۆڵنەكردنی كەمپی ئاوارەكان لە هەولێر و دهۆك جێگای گومانە”

0
527

SNN – عەلی حەمەسەعید

سه‌ره‌ڕاى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق بۆ چۆڵ كردنى كه‌مپى ئاواره‌كان تاوه‌كو ئێستا كه‌مپه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك چۆڵنه‌كراون، لێپرسراوى بۆردى راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌ڵێت: چۆڵنه‌كردنى ئه‌و كه‌مپانه‌ جێگه‌ى گومانه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا، وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق بڕیاریدا به‌ داخستنى سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانى ئاواره‌كان له‌ عێراق، له‌دواى بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ سلێمانى داخران، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ هه‌ولێر و دهۆك دانه‌خراون.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ بە SNNی راگەیاند، “بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان و لێدوانی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم، نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە هەرێم ئاوارەن كە لە وڵاتانی (سوریا، توركیا، ئێران)ەوە هاتوون له‌و ژماره‌یه‌ 678 هەزاریش لە شار و شارۆچكەكانی پارێزگاكانی عێراقەوە هاتوون. به‌پێى هەندێك ئاماری نافەرمی رێژەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیۆن كەس دەبێت، بەوجۆرەش رێژەی ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 17%ی كۆی گشتی دانیشتوانی هەرێم پێكده‌هێنێت”.

وتیشى: “ماوه‌ى دوو ساڵه‌ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هەوڵەكانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكان، ئیدارەی سلێمانی پێشوازی لەو بڕیارەی حكومەتی عێراق كرد و لە چەند رۆژی رابردوودا دوا ئاوارە گەڕایەوە شوێنی خۆیان و كەمپی عەربەت داخرا، بەڵام كامپەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك بەكراوه‌یی ماونەتەوە و هێشتا جمەیان دێت لە ئاوارەكان، ئەمەش بۆتە جێگای گومان و رەخنەی وەزارەتی كۆچبەران و لێكدانەوەی جۆراجۆری بۆ دەكرێت”.

له‌ تیف نێروه‌یی پێیوایه‌، :ناكرێت چاوپۆشی لەم پرسە بكرێت” و ده‌ڵێت: “دۆسیه‌ى ئاوارەكانی هەرێم راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دۆخی هەمەجۆری هەرێمی كوردستان دروستكردووە، هاوكات وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە دۆخی شارەكانی عێراق سەقامگیرە و مەترسی ئەمنی لەسەر شارەكان نەماوە، بۆیە هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ مانەوەی ئاوارەكان لە كامپەكانی هەرێمی كوردستان ئه‌مه‌ به‌ زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه‌ 676 هەزار هاووڵاتی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان دەژین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this