هاوار زێبارى له‌دیدارێكى تایبه‌تى SNN Sportدا:بۆ كورسى و پاره ناچمه به‌غدا

هاوار مەلا محەمەد
دیدارى: سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
ئه‌و ناوێكى دیار و یه‌كێكه له‌یاریزانانى نه‌وه‌ى زێڕ‌ینى تۆپى پێى عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان و ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى عێراقدا یارى كردووه و خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریی مه‌زنه، ئه‌مڕۆ 1-6-2020 ته‌مه‌نى بوو به 39 ساڵ، له‌ساڵڕۆژى له‌دایكبوونیدا ئه‌م دیداره تایبه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
ئه‌م یاریزانه‌ش هاوار مه‌لا موحه‌مه‌د یان هاوار زێبارى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه كه له‌ئێستادا ده‌نگۆى ئه‌وه له‌ئارادایه له‌مه‌ودوا له‌نێو یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقدا خزمه‌ت به‌وه‌رزشى كوردستان به‌گشتى و شارى سلێمانى به‌تایبه‌ت بكات، له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیه و چه‌ند پرسێكى تر، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، چه‌ند پرسیارێكى رووبه‌ڕوو كرده‌وه و ئه‌میش راشكاوانه وه‌ڵامى داینه‌وه:-
“مه‌به‌ست و ئامانجم كورسى و پاره نییه، بۆ ئه‌وه‌ش ناچمه به‌غدا”
*پرسیارى (SNN Sport): خۆ هه‌ڵبژاردنت بۆ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق له‌سه‌ر شارى سلێمانى بۆ ئه‌ندامێتییه یان بۆ سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك یاخود ته‌نها ده‌نگۆیه؟
-هاوار زێبارى: ئه‌وه ته‌نها قسه‌یه ده‌كرێ، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ براده‌رانى سلێمانى دانیشتم و بیرۆكه‌یه‌كى واهه‌بوو، كاره‌كه‌ش فه‌رمی نییه و هه‌ندێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كردووەته‌وه، من وتوومه له‌ئاینده‌دا خۆم هه‌ڵده‌بژێرم له‌سه‌ر شارى سلێمانى له‌به‌غدا، به‌ڵام شتێكى فه‌رمی نییه، هه‌تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌وان ده‌گه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه، نه‌وه‌ك براده‌رێكى تر هه‌بێت بیه‌وێ خۆى كاندید بكات و بڵێت من نوێنه‌رى سلێمانیم بۆ به‌غدا، پێویسته له‌سه‌رمان رێزى بۆچوونى هه‌موو كه‌سێك بگرین، من پێویستم به‌و پۆسته نییه، ته‌نها ده‌مه‌وێت شتێك بۆ شاره‌كه و بۆ هه‌موو كوردستان بكه‌م، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستم وه‌رگرتنى پۆست و پله و پایه بێت ئێستا ده‌چم وه‌رى ده‌گرم، مه‌به‌ست و ئامانجم كورسى و پاره نییه، بۆ ئه‌وه‌ش ناچمه به‌غدا، كاركردن و خزمه‌ت كردن به‌رنامه‌مان ده‌بێت، بۆ وه‌رگرتنى هه‌ق و مافى شاره‌كه و كوردستانه، هه‌روه‌ها بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانى یارییه‌كه‌یه”.

“خه‌ڵكانێك به‌ڵێنیان پێداوم و ببمه ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق”
*پرسیارى (SNN Sport): ئه‌گه‌ر بویته نوێنه‌رى شاره‌كه متمانه‌ت به‌خۆت هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیه‌كه‌دا ده‌ربچیت؟
-هاوار زێبارى: مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌ڵبژاردن به‌شدارى بكات و ده‌ربچێت، وه‌ك یاریزانێكى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان و ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى عێراق گه‌شبینم، خه‌ڵكانێك به‌ڵێنیان پێداوم و ببمه ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق، پلانى من پۆسته گه‌وره‌كان نییه، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌زموونى كارگێڕیی په‌یدابكه‌م و كارى باش بكه‌م و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو تا به‌ته‌واوه‌تى فێرده‌بم”.

“ئه‌گه‌ر به‌ته‌نهاش بێت شوێنى گۆڕى شێخى راهێنه‌ران چاك ده‌كه‌مه‌وه”
*پرسیارى (SNN Sport): شێخى راهێنه‌رانى عێراق (عمو بابا) به‌هره‌ى تۆى دۆزییه‌وه و ئێوه‌ى گه‌یانده یانه‌ى قوه‌جه‌وى و چیت بۆ ئه‌م گه‌وره راهێنه‌ره كۆچكردووه هه‌یه؟
-هاوار زێبارى: به‌ڵێ عمو بابا چاكه‌ى نه‌ك له‌سه‌ر من به‌ته‌نها به‌ڵكو له‌سه‌ر زۆر یاریزانى تر هه‌یه و زۆرى تریشى پێگه‌یاندووه، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م راهێنه‌ره مه‌زنه بڕیارم داوه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم ئه‌گه‌ر به‌ته‌نهاش بێت شوێنى گۆڕى شێخى راهێنه‌ران چاك ده‌كه‌مه‌وه، ئینشاڵڵا ده‌رفه‌تێك هه‌بێت ده‌چمه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى و كار له‌سه‌ر چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌م”.
“حه‌ز ده‌كه‌م له‌دواى مندا سێ تا چوار هاوار هه‌بن”
*پرسیارى (SNN Sport): چ یاریزانێكى عێراق به‌جێگره‌وه‌ى خۆت ده‌زانى؟
-هاوار زێبارى: هه‌ر یاریزانێك سیفاتى خۆى یارى كردنى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه و نه‌ك بڵێن ئه‌وه هاوشێوه‌ى هاوار-ه یان جوڵه‌كانى وه‌ك ئه‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م له‌دواى مندا سێ تا چوار هاوار هه‌بن، یاریزانى باش هه‌یه له‌شوێنه‌كه‌ى من، به‌ڵام هێشتا ماویانه به‌من بگه‌ن و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییان هه‌بێت”.

“له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ رۆماریۆ ئه‌و ژماره‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه”
*پرسیارى (SNN Sport): بۆچى ژماره 11 لاى تۆ جوانترینه، له‌به‌ر كامه یاریزان درێسى ژماره 11 ده‌پۆشیت؟
-هاوار زێبارى: له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ رۆماریۆ-ى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى به‌رازیل ئه‌و ژماره‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه و به‌لامه‌وه جوانه و هه‌میشه حه‌زم كردووه درێسى ژماره 11 بپۆشم”.

“شانازى به‌و گۆڵه و به‌و ده‌ستكه‌وته تاكه‌كه‌سییه ده‌كه‌م”
*پرسیارى (SNN Sport): وه‌ك یاریزانێكى عێراقى و كوردێكى عێراق خاوه‌ن یه‌كه‌م گۆڵى له‌مێژووى (یوفا چامپیۆنس لیگ)دا، ئه‌و ده‌ستكه‌وته تاكه‌كه‌سییه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگینێت؟
-هاوار زێبارى: له‌ژیان و مێژووى یارى كردنى مندا ده‌ستكه‌وتێكى زۆر گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئانۆرسۆسیس فاماگۆستا-ى قوبرسى به‌شداری له یوفا چامپیۆنس لیگدا بكه‌م و وه‌ك یاریزانێكى عێراق و كوردێك هه‌روه‌ها ناوچه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بیش گۆڵ تۆماربكه‌م، شانازى به‌و گۆڵه و به‌و ده‌ستكه‌وته تاكه‌كه‌سییه ده‌كه‌م”.

“گه‌لانى عێراق هه‌مووى شانازى به‌م نه‌وه‌یه و سه‌روه‌رییه‌كانى ده‌كات”
*پرسیارى (SNN Sport): ئێوه وه‌ك نه‌وه‌ى زێڕ‌ینى تۆپى پێى عێراق ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانتان بردنه‌وه‌ى جامى وڵاتانى ئاسیاى 2007 و پله‌ى چواره‌مى پێشبڕكێكانى تۆپى پێى ئۆڵۆمپیادى ئه‌سینا 2004 بوو، ئه‌م سه‌روه‌رییانه به‌لاى ئێوه چى ده‌گه‌یه‌نێت؟
-هاوار زێبارى: ئێمه له‌بارودۆخێكى زۆر خراپ و ناخۆشدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى عێراقدا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌مان بۆ تۆپى پێى عێراق هێنایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌كه‌سایه‌تى و گه‌وره‌یی و ئازایه‌تى یاریزانه‌كان هه‌موویان له‌نێو یاریگا و له‌یارییه‌كاندا به‌دى هات، گه‌لانى عێراق هه‌مووى شانازى به‌م نه‌وه‌یه و سه‌روه‌رییه‌كانى ده‌كات، مێژوویه‌كى پڕشنگدار و له‌بیرنه‌كراوه”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









