
وێنەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی.
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی لەسەر لێدوانێکی بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بڵاودەکاتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرە پێشتر وتبووی، دەبێت لێپرسینەوە لە وەزیری تەندروستی و ناوخۆ بکرێت.
لەڕوونکردنەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: “ستایشی هەموو ڕێکارەکانی بەڕێزان لە وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی دەکەین کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان بووە”.
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی …
دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی بەڕێز (د. سفین) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە پێویستمان زانی ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسانەی ناوبراو گوازرشت لە ڕا و بۆچوونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەم لێدووانانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەردەوام ئەندام بووینە و بەشداربووینە لە لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پاریزگاکان وە بەشداری بڕیارەکان و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنا بووینە و ڕاوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بووینە وە هەمامەنگی و ڕاوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار.
لێرەوە دەمانەوێت ڕای گشتی دڵنیا بکەینەوە کە هەموو ڕێکارەکان بەتایبەتی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێکی گەورە و گرنگی ڕێکارەکان بووە و ستایشی هەموو ڕێکارەکانی بەڕێزان لە وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی دەکەین کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان بووە.
لەکۆتاییدا جارێکی تر هەر ڕاوبۆچوونێک و لێدوانێکی کەسی ڕەتدەکەینەوە کە ببێتە مایەی لاواز بوونی متمانە و هەماهەنگی کارکردن، دووپاتیشی دەکەینەوە کە هەمووان دەبێت پاڵپشتی بڕیارەکان و ڕاسپاردەکان بین و جەختیش لە پابەندبوونی هاوڵاتیان دەکەینەوە بۆ ڕێنماییەکان و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
1 حوزەیران 2020
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









