پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی كوردی سەر بە حكومەتی فیدراڵ نوسراوێك ئاراستەی سودانی دەكات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەپێناو دەستەبەركردنی مافی ئەو فەرمانبەرانەی كە لەهەرێمی كوردستانن بەڵام لەسەر داموودەزگا فیدراڵییەكان دامەزران بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانە، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی نوسراوێك ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی داوا لە حكومەتی هەرێك بكات زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانەش دابین بكرێت.
بەدریە حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە SNN ی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەرچوون بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، ئەو فەرمانبەرانەی كە لەسەر داموودەزگا فیدراڵییەكان دامەزران سودمەند نابین لەوەرگرتنی زەوی هاوشیوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لەسەر حكومەتی هەرێم دامەزراون، بۆیە نووسراوێكم ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردوە بەمەبەستی دەستەبەری مافی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدڕاڵ كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن بەپێدانی زەوی لەسنووری ئەو شارەوانیانەی كەتێدا نیشتەجێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی (2024) لە بڕگەی ژمارە (15) كە تایبەت بە ڕێنماییەكانی پیدانی زەوی بە فەرمانبەرانی هەرێم، ئەو فەرمانبەر و كارمەندانەی لەحكومەتی فیدراڵی كاردەكەن سوودمەند نابن لەم بڕیاری پێدانی زەوی نیشتەجێبوون و ساڵانی خزمەتكردنیان بۆ هاوسەرەكانیان ناژمێردرێن، ئەمەش نادادپەروەرییەكی گەورەیە بەرامبەر بەو فەرمانبەرانە دەكرێت و بێبەش دەبن لەوەرگرتنی زەوی.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەو نوسراوەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقم كردووە، داوام لەسەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە بەنوسراوێكی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار بكەنەوە بۆ زیادكردنی بڕگەیەك لە ڕێنمایی ژمارە (٢) بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە ڕاژەیان سەر بەحكومەتی فیدراڵییە بەمەبەستی پێدانی پارچە زەوییەك لەشارەوانییەكان، بۆیە لەسەر داواكەی ئێمە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست و بەدواداچوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









