عێراق چاوەڕێی هەرێمی کوردستانە لیستی مووچەی بۆ بنێرێت تاوەکو پارە رەوانە بکات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو دوێنێ یان ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەوجۆرەی وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە ئاراستەی بەغدا بكرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو لیستە ڕەوانە نەكراوە، هاوكات وەزارەتی دارایی عێراقیش لە چاوەڕوانی لیستەكەدایە بۆ ئەوەی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات بۆ مانگی هەشت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ڕاستكراوەیی بەو جۆرەی كە وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە لیستەكە ئامادەكراوە بەڵام ڕەوانەی بەغدا نەكراوە، هۆكاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەیەوێت وردەكاری تەواو لەو لیستەدا بكات پێش ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان ئەنجومەنی ئابوری عێراق و هەرێمی كوردستان كراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی عێراق هیچ گرفتێكی نییە لە ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بەو مەرجانەی كە لەڕێككەوتنی هەردوولا لەسەری ڕێككەوتوون، بۆیە دارایی عێراق لەچاوەڕوانی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوەی پارەی مووچەی مانگی هەشت خەرج بكات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە كراو هیچ گرفتێكی نەبوو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق پەسەندكرا، ئەوا ئەو لیستەکە دەبێتە بنەما بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتوو، بۆیە ئەگەر ئەو لیستە پەسەندکرا بەخێرایش مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









