
پزیشکیان و بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانە سێ رۆژەکەی بۆ عێراق بە سەردانێکی فەرمی ئەمڕۆ گەیشتە هەرێمی و کوردستان و لە سەرۆکایەتی هەرێم لە یەک کاتدا چاوی بە هەریەکە لە “نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کەوت”.
دواتر راستەوخۆ لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە هاتە شاری سلێمانی و بەهۆی گرنگی پێگەی دەباشان، راستەوخۆ سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد و دواتر لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لە ئاستی باڵادا ئەنجامدا.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی رایگەیاند، پێمخۆشبوو سەردانی سلێمانی بکەم و خەڵکەکەی لە نزیکەوە ببینم، دەمانەوێت لەگەڵ یەکێتی و سلێمانی و هەولێر پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و ئەمنی، بەهێزتر بکەین و هەماهەنگی لەگەڵ یەکتریدا بکەین”.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









