لیژنه‌ی ئارامی پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن ده‌ركرد

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN
لیژنه‌ی ئارامی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كداری و نمایشی سه‌ربازی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارامی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، پێویسته هه‌مو كاندید و قه‌واره و هاوپه‌یمانێتیه‌كان و هه‌وادار و پشتیوانه‌كانیان به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌ی دور له توندوتیژی و به‌ركه‌وتن به پاراستنی ته‌واوی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری گشتی، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كداری و نمایشی سه‌ربازی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ن، كاروان و كه‌ژاوه‌ی له‌دوای یه‌ك و درێژی ئۆتۆمبێل كه ببنه مایه‌ی تێكدانی هاتوچۆی گشتی و گرتنی رێگا و شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ن.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، داوا له‌هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین له هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراودا په‌نا بۆ دادگا و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌ن، له هه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه و هێرش و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی كه‌سی خۆیان
به‌دوربگرن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









