فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا لە هەوڵی هێنانی نەوتی سپی ماڵانن لەعێراقەوە بۆ هەرێم

دابەشکردنی نەوتی سپی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایدەكات كە لەگەڵ نزیك بوونەوە هاتنی وەرزی سەرما و بارانبارین داوامان لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابین بكات، جەختیش دەكاتەوە كە وەزارەتی نەوتی عێراق لاری نەبوونی خۆی بۆ ئەو داواكارییەی فراكسیۆنی یەكێتی دەربریوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ماوەكانی ڕابردوو كە بەردەوام هەوڵمان داوە بۆ ئەوەی دانیشتووانی هەریمی كوردستانیش هاوشێوەی هاوولاتیانی دیكەی عێراق بیبەش نەبن لە دابینكردنی پێداویستی و خزمەتگەزارییەكان، لەو چوارچێوەیەدا قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە بۆ ئەوەی نەوتی سپی ماڵان بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابینبكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی فراكسیۆنەكەمان بۆ دەستەبەركردنی ماف و شایستەكانی هاوڵاتییانی هەرێم لە بەغدا، بە نووسراوێكی فەرمی داوامان لە وەزیری نەوتی عێراقی كردووە كە پێش هاتنی وەرزی سەرما بەشە نەوتی سپی هاووڵاتییانی هەرێم دابینبكرێت و ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكرێت بە نرخی پاڵپشتیكراو.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە وەڵامی ئەو داواكارییەی فراكسیۆنەكەماندا وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامێكی ئەرێنییان داوینەتەوە بۆیە چاوەڕێین پێش هاتنی وەرزی زستان ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









