پوتین: لە ئەگەری هێرشی بەربڵاوی ئاسمانی بۆ سەر رووسیا بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

ڤلادیمێر پوتین، سهرۆكى رووسیا | فۆتۆ: Alexei Druzhinin/RIA Novosti Russian Government, via Associated Press
SNN
سەرۆکی رووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کرد، ئەگەرهێرشی بەربڵاوی ئاسمانی بکرێتە سەر خاکی وڵاتەکەی.
ڤلادمیر پوتین لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی وڵاتەکەی رایگەیاند، پلانی ئەتۆمی وڵاتەکەیان هەموارکردووەتەوە و ئەگەر پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و پشتڕاستکراوە بۆیان دەربکەوێت هێرشی گەورەی ئاسمانییان دەکرێتەسەر، بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی یەکێک لە بژاردەکانی بەردەمیان دەبێت بۆ بەپەرچدانەوەی ئەو هێرشە.
وتیشی، هێرشێکی ئاسایی هەر وڵاتێک بۆ سەر رووسیا، کە لەلایەن وڵاتێکی دیکەی خاوەن چەکی ئەتۆمییەوە پشتیوانی بکرێت، بە هێرشی هاوبەش دادەنرێت.
جەختیشی کردەوە، کە مافی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییان هەیە لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر رووسیا و بیلارووسیای هاوپەیمانی.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ئوکرانیا چەندین جار داوای کردووە، وڵاتانی رۆژئاوایی سنووردارکردنی بەکارهێنانی مووشەکە دوورمەوداکان هەڵبگرن و دەستی کیێڤ لە بەکارهێنانی ئەو مووشەکانە بکەنەوە.
لەئێستادا هاوپەیمانانی ئوکرانیا رێگە بەو وڵاتە نادەن کە مووشەکە دوورمەداکان لە دژی ئامانجەکان لە قووڵایی رووسیا بەکاربهێنێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









