لە شارەوانییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە زەوی دابەشدەكرێت

دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو لە شارەوانی سلێمانی دەستبكرێت بە دابەشكردنی 183 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا، هاوكات سەرۆكی شارەوانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات نزیكەی حەوت هەزار فەرمانبەر ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی لە سنووری شارەوانی سلێمانی.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوی زیاتر لە شەش هەزار و 700 كەس بۆ شارەوانی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە، بەمەبەستی پێدانی زەوی پێیان، لە موراسیمێكدا تیروپشك بۆ ناوەكان كراوەو ئەو فەرمانبەرانە ژمارەی زەوییەكانیان وەرگرتووە، هاوكات ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ شارەوانی سلێمانی نێردراون، لەوەزارەتەكانی شارەوانی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبا بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی شارەوانی تا ئێستا تەنها توانیویەتی وردبینی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بكات و ئێمەش رێكارەكانی دابەشكردنی زەویمان دەستپێكردووە، هاوكات دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لەژێر رۆشنایی رێنمایی 2ی ساڵی 2024 ی ئەنجومەنی وەزیراندایە، كە هەر فەرمانبەرێك سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی و شوقە لەحكومەت سودمەند دەبێت لە وەرگرتنی زەوی و رێكارەكانی دابەشكردنی زەویش لە سلێمانی بەردەوامدەبێت .
هەر ئەمڕۆ سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا داوا لە وارسی شەهیدانی كیمیاباران دەكات ئەوانەی ناوی شەهیدەكانیان وە وارسەكانیان لە لیستی خوارەوەدا هاتووە ڕۆژی یەك شەممە بەرواری27ی تشرینی یەکەم، كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ئەختەرخان ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی زەوی كەسی ئامادەبوو پێویستە ناسنامەی شەهیدان وە كارتی نیشتمانی پێبێت، هاوكات سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەنددەبن بەڵام بەشێوەی تیروپشك دابەشكردنەكە دەبێت كە ژمارەیان 183 وارسی شەهیدن.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









