فەهمی بورهان: لە 7 ساڵدا 600 هەزار عەرەب هاتوونەتە کەرکوک

SNN-
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان رایگەیاند، دەبێت سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دوابخرێ، چونکە لە سەردەمی راکان جبووری عەرەب بە لێشاو روویان لە کەرکووک کردووە و لە ماوەی 7 ساڵدا 600 هەزار عەرەب هاتوونەتە پارێزگاکە.. .
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی حەوت ساڵدا حەوت گەڕەکی نوێ بۆ عەرەبەکان لە کەرکوک دروستکراوە و زیاتر لە 600 هەزار عەرەب هێنراونەتە شارەکە و ئەوەش درێژەپێدەری پڕۆسەی تەعریبە.
وتیشی: لە 200 هەزار خێزان کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێم-ـیان بەجێهێشتوە، تورکمانەکانیش هاوشێوەی کورد کێشەیان لەگەڵ سەرژمێری هەیە، بۆیە دەبو سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەکاتێکدا ئەنجامبدرایە لانیکەم بەشێک لە بنەماکانی ماددەی 140 جێبەجێبکرایە یاخود، ئەوکات پرۆسەکە ئەنجامبدرایە چونکە، لەروی دەستورییەوە هێشتا دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئاسایی نەبوەتەوە.
داواشی لە ئاوارەکانی شنگال، کەرکوک خانەقین، دوزخورماتو و دبز لەکاتی خۆیدا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان بۆ ئەوەی سەرژمێری بکرێن و کوردانی شاری کەرکوکیش لەرۆژی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی بگەڕێنەوە شارەکەیان.
راشیگەیاند، ئەگەر سەرژمێری ساڵی 1957 نەکرێتەوە بنەمای سەرژمێری گشتی لە کەرکوک و خانەقین و شنگال نابێت ڕێگە بە ئەنجامدانی سەرژمێری لەو ناوچانە بدرێت، بەوتەی فەهمی بورهان، لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوەوە هەر سەرژمێرییەک ئەنجامدرابێت بۆ مەبەستی سیاسیی و بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستان بوە.
بڕیارە رۆژانی 16 بۆ 20ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









