هۆكارەكانی نەناردنی مووچەی مانگی 10ی موچەخۆران ئاشكرا دەکرێت

0
909

SNN

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، چارەسەرنەكردنی گرفتەكانی لیستی مووچە و نەگەڕاندنەوەی داهاتی نانەوتی و تەواوبوونی بەشە بودجەی هەرێم، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی دەی موچەخۆرانە لەلایەن بەغدادەوە.

سۆران عومەر رایگەیاند، عیراق بۆ موچەی مانگی دەی موچەخۆران 250 ملیار دەبڕێت بەهۆی چارەسەرنەكردنی كێشەكانی لیستی مووچە و هاوتاكردنی خانەنشینان و بەشەبودجەی هەرێم كە هیچ پارەیەكی بۆ مووچە نەماوە و بەپێی بڕیاری دادگای فیدرالیش بەبانكیكردنی مووچە لە بەشە بودجەی هەرێم دەكرێت.

دەشڵێت، بۆ مانگی 10 و 11 و 12 هەرێم داوادەكات لە بودجەی وەبەرهێنانی هەرێم مووچە دابینبكرێت و داهاتی نانەوتیشی رادەستنەكردووە.

وتیشی، “تائێستا گرفتی دوو مووچەیی و نەبوونی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران و بایۆمەتری و دامەزراندنی نوێ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەركوك چارەسەرنەكراون، بۆیە بۆیە پیویستە هەرێم لەوە زیاتر یاری بە قوتی خەڵك نەكات و مەترسی بۆ موچەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵ دروستنەكات و لە داهاتی نەوت و ناوخۆ ئەو موچانە دابین بكات.”

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this