بەگەڕانەوەی كوردەكان بۆ كەركوك بۆ سەرژمێری كوردسانی بوونی كەركوك دەسەلمێنن

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، گەڕانەوەی كەركوكییەكان بۆ كەركوك و دەوروبەری بەمەبەستی تۆماركردنیان لە سەرژمێری، سەلمێنەری ئەوەیە كە نە تەعریب و نە ڕاگواستن كاریگەری نابێت لەسەر كوردستانی بوونی كەركوك ئەوەش سەركەوتنێكی دیكەی كوردە لەو شارە.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: گەڕانەوەی بەلێشاوی كوردانی دڵسۆز بۆ سنوری مادەی 140 لە ڕۆژانی ڕابردوو بۆ ئەوەی لە پرۆسەی سەرژمێری خۆیان تۆمار بكەن سەلمێنەری ئەوەیە كە نە بە عەربكردن و نە ڕاگواستن هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆ ناكاتە سەر ناسنامەی كەركوك كە شارێكی كوردییە، هاوكات بەشداریكردن لەسەرژمێری خەباتێكی مەدەنی ئاسان و كاریگەرە و ئەمڕۆ ئەو سەرژمێرییەیە كە خەڵكی كوردستان لە كەركوك نەبەردییەكانییان تۆماردەكەن و كوردستانیبوونی شارەكە دەسەلمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەركوكییەكان وەك چۆن بەچەندین وێستگەی دەنگدان چارەنووسی كەركوكیان یەكلاكردەوە، ئەمڕۆش بە بەشداریكردنیان لەسەرژمێری گشتی چارەنوسی كەركوك دەسەلمێننەوە، جگە لەو خەڵكە رەسەنەی لە كەركوك ماون، كەركوكییەكان گەڕاونەتەوە ناوچە جیاجیاكانی شارەكە و بەشداری سەرژمێری گشتی دەكەن، ئەوانەی بەچەندین سیاسەت وایاندەزانی كۆتایی بە كەركوكییەكان دەهێنن بەڵام ئەوە خەڵكی كەركوك بە خۆڕاگری ماونەتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەشداریی چڕی كوردانی كەركوك و سنوری مادەی 140 وادەكات كە جارێكی دیكە پلانی ناحەزانی كورد دژ بە كەركوك پوچەڵبكرێنەوە و ئەو دەستكەوتانەی ئێستا لەو سنورانە بەدەستمان هێناون پارێزگارییان لێبكەین و لەداهاتووشدا زیاتریان بكەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









