بەهۆی داخستنی حساباتی كۆتایی ساڵ وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچەی مانگی 12ی كردووە

پارەی دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 12 وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەیان ئاراستەبكەن پێش ئەوەی حساباتی كۆتایی ساڵ دابخرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتووە ئەوەخراوەتەڕوو، ساڵانە وەزارەتی دارایی لە دوای 15/12 وە كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم حساباتەكان و یەكلاكردنەوەیان و هاوكات خۆئامادەكردن بۆ ساڵی دارایی نوێ، بەتایبەت كە لەمساڵدا زۆرێك لە ئیش و كارەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت مووچە پەیوەستە بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەنیازە زووتر ئەو كارە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لەسەرجەم وەزارەت و یەكە ژمێریارییەكان كردووە كە دەستبكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 12 و لە هەفتەی داهاتوو ئاراستەی وەزارەتی دارایی بكەن، بۆئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكەن پێش ئەوەی ئەوانیش حساباتی دارایی ساڵی 2024 دابخەن.
ئەو بەرپرسەیی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پێش چەند ڕۆژێك لیستی مووچەی مانگی 11 لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، بەڵام هێشتا وردبینی بۆ نەكراوە تا ئەوكاتەی گرفتی مووچەی مانگی 10 چارەسەر دەكرێت و پارە ڕەوانە دەكرێت پاشان دێنە سەر لیستی مووچەی مانگی 11.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









