رۆژی جیهانی ئایدز.. لە عێراق 2638 و لە هەرێم 87 توشبوو تۆمارکراوە

The doctor holds a red ribbon, HIV awareness awareness, World AIDS Day and World Sexual Health Day.
SNN-
رۆژی 1ی کانونی یەکەم رۆژی جیهانی روبەڕوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی ئایدزە، بە گوێرەی ئامارەکانیش لە عێراق زیاتر لە دوو هەزار توشبوو هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش ساڵی رابردو 72 توشبو تۆمار کراون.
بۆ ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانى بەردەوامبوون و خێراگردنى پێشکەوتنى رووبەڕووبونەوەى ئایدز، لەسەرانسەرى جیهان چالاکى بەڕێوە دەچێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ساڵی 2023 نزیکەی 600 هەزار پشکنینی ئایدز ئەنجامدراوە، کە تێیاندا 72 حاڵەتی ئایدز دەستنیشانکراون، کە زۆربەیان کەسانی بیانی بوون، دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە رەوانەی وڵاتی خۆیان کراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: زیاتر لە 2000 توشبووی ئایدز لە عێراق تۆمارکراون و حەوت لەو تووشبوانە منداڵانی تەمەن چوار ساڵن.
پێشتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ماجید شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندبو: 2638 حاڵەتی توشبون لە عێراق تۆمار کراون، لەگەڵ 470 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە چەند ساڵی رابردودا.
رۆژەکە لە ساڵى ساڵى 1988ـەوە دیاریکراوە، ئەوەش دواى ئەوەى دوو کارمەندى رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، رۆژەکەیان وەک رۆژێکى نێودەوڵەتى بۆ رووبەڕووبونەوەى ئایدز، دیاریکرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









