
هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمە بەستی هاوكاریكردنیان و دابینكردنی بڕێك خۆراك و پێداویستی بۆیان، لە قەزای شارەزوور و ناحییەی وارما لە رێگەی لیژنەیەكەوە دەست بەتۆماركردنی ناوی كەمدەرامەتانی سنورەكە كراو سەرۆكی لیژنەكەش وردەكاری پرۆسەكە بۆ SNNئاشكرا دەكات.
دەشتی عومەر، سەرۆكی لیژنەی تۆماركردنی ناوی كەمدەرامەتان و كرێنشینان لە سنوری قەزای شارەزوور و ناحییەی وارماوا بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمە بۆ جاری دووەمە دەستمانكردووە بە تۆماركردنی ناوی كەمدەرامەتان و كرێنشینانی سنورەكە كە لە وەجبەی یەكەمدا ناوی 796 خێزانمان تۆماركرد و هاوكاریان بەسەر دا دابەشكرا و ئەمڕۆش لە رێگەی لیژنەیەیەوە بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی گەڕەك و كۆڵانەكان دەكەین دەستمانكردووە بە تۆماركردنی ناوی كرێنشیان و كەمدەرمەتان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم وەجبەشەدا فەرمانمان بۆ هاتووە كە ناوی هەزار و 300 ناو تۆماربكەین، بەجۆرێك بۆ قەزای شارەزوور و دەوروبەری 800 ناو و ئەوی دیكەش بۆ ناحیەی وارماوا و دەوروبەری، ئەو پێوەرانەشی كە دیاریمانكردوون بۆ ناونوسكردنی خێزانەكان بریتین لەوەی كە كە دەبێت، كرێنشین بێت، ئەگەر خاوەن خانووی خۆشیان بن دەبن بەساڵاچوو یان پەككەوتە بێت و توانای كاركردنی نەبێت، یاخود خاوەن پێداویستی تایبەت، سەرۆك خێزان بێوەژنبێت هاوكات كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش بێت و خاوەن شەهیدەكانی دیكەش كە كەمدەرامەتن ئەوانیش تۆمار دەكەین هاوكات ئەو كەسانەشی كە كاری ڕۆژانەدەكەن و بەهۆی كۆرۆناوە كارەكەیان لەدەستداوە ئەوانیش تۆماردەكەین.
سەرۆكی لیژنەی تۆماركردنی ناوی كەمدەرامەتان و كرێنشینان لە سنوری قەزای شارەزوور، ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو هاوكارییەی بەسەر كەمدەرامەتاندا دابەشدەكرێت بریتیە لە بڕی 50 كیلۆ ئارد و 10 دەبە ڕۆنی زەیت و دوو قتوو دۆشا و لەگەڵ پێنج كیلۆ نیسك، ئەم هاوكارییەش لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمەوە دابینكراوە و بێبەرامبەر دەدرێتە هاووڵاتیان ودەبێت تا ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی بە تۆماركردنی ناوەكان بهێنین و هەفتەی داهاتوش دەستدەكەین بەدابەشكردنی هاوكارییەكان.


شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









