بێباكی سەرۆكی حكومەت لەم دۆخەی هاتووەتە ئاراوە نیشاندەری ئەوەیە حوكمداری بەمانە ناكرێت

کارمەندێکی نەخۆشخانەی شار
SNN-عەلی حەمە سەعید
كارمەندانی تەندروستی و مامۆستایان و فەرمانبەران ئاماژە بەوەدەكەن لەگەڵ ئەوەی گرنگترین سێكتەرەكانی حكومەت كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە داخراون بەهۆی دابەشنەكردنی، بەڵام سەرۆكی حكومەت هێندە بێباكە وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.
ئاكۆ سەردار، یاریدەدەری پزیشك بە SNNی ڕاگەیاند: دابەشنەكردنی بۆماوەی نزیكەی سێ مانگ و بێباكی سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی كە كاری راستەوخۆی ئەوانە لە خەمی دابینكردنی مووچەدابن سەلمێنەری ئەوەیە كە ئەمانە بەكەڵكی حوكمداری نایەن و پێویستییەكی هەنووكەییە حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان ڕاستبكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاركەوتنی سێكتەرەگرنگەكانی وەك تەندروستی و پەروەردە و كارەبا و شارەوانی و چەندین سێكتەری دیكەی گرنگ بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە تەنها لە هەرێمی كوردستان هەیە، هاوكات هاووڵاتیان و فەرمانبەرانیش هیندە بە پەرۆشی ئەم نشتیمانەوەن نایانەوێت بارودۆخە تێكبچێت و دەستبكرێت بە خۆپیشاندانی یەكلاكەرەوە، بەڵام دەستەڵات لەوەتێناگات تاكار لەكار دەترازێت.
نەسرەدین عەبدولڕەحمان، مامۆستای یەكێك لەناوەندەكانی خوێندنی لە سنوری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكاتە بانگەوازكردنە بۆ ئەوەی خەڵكی بەزۆر بهێننە سەر شەقام وداوای ڕووخاندنی ئەم دەستەڵاتە بكەن، بەڵام بارودۆخی ناوچەكە و جیهان ڕێگەخۆشكەر نییە بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ئەم دۆخە درێژە نەكێشێت و هاووڵاتیان بڕژێنە سەرشەقام بۆ یەكلاكردنەوەی دۆخەكە.
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم پارەی مووچەی مانگی 10 لەلایە و دابەشی نەکردووە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزارەتیی دارایی بەغدا ئەرێنی بووە و رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









