لوقمان وەردی: یەكێتی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی حكومەت دووساڵ بەدووساڵ كاری پێبكرێت

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لە بەشداریكردنیان لە كابینەی 10ی حكومەتی هەرێم ئەزموونی كابینەی نۆ دووبارە ناكەنەوە چونكە بڕیاریانداوە ڕێڕەوی حوكمڕانی ڕاستبكەنەوە، جەختیش دەكاتەوە لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ لیژنە هاوبەشكانی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوەو یەكێتیش خوازیارە بۆسەرۆكی حكومەت ئەزمومونی دووساڵ بەدووساڵ كاری پێبكرێت
لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پەیامی یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ ڕوونە و چەندین جار لە چەندین بۆنەدا ئەوەمان دووپاتكردووەتەوە كە دەبێت ڕێڕەوی حوكمڕانی ڕاستبكەینەوە و ئەو هەڵانەی لە كابینەی نۆ كراون نابێت درێژەیان پێبدرێت لە كابینەی داهاتوو، هاوكات ئێمەش لە یەكێتی ئەزموونی كابینەی نۆ لەبەشداریكردنمان لە حكومەت دووبارەناكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدواین كۆبوونەوەی هەردووشاندی یەكێتی و پارتی لە پیرمام، بڕیاریاندا لیژنەیەك بۆ داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ پێكهێنانی حكومەت پێكبهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش دوای سەری ساڵ، لیژنەی هاوبەشی پارتیی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە و دەستبەكارەكانیان دەكەن.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لە ئەگەرەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ئەوەیە كە دابەشكردنی پۆستە باڵاكان بەتایبەت پۆستی سەرۆكی حكومەت دووساڵ بە دووساڵ بێت، یەكێتی لەم بارەیەوە هیچ گرفتێكی نییە و ئامادەیە بەوجۆرە بچێتە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ، چونكە لە ڕابردووشدا ئەو ئەزموونە تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە، بۆیە دەكرێت ئەزموون لە دووساڵ بە دووساڵ وەربگرین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









