شاندێکی وەزارەتیی دارایی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 11 و 12 گەیشتنە بەغدا

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و رێکخستنەوەی سیستمی ژمێرکارییەوە گەیشتوونەتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای رووداو، شاندەکەی وەزارەتیی دارایی هەرێم بۆ دوو داواکاریی چوونەتەوە بەغدا، داواکاری یەکەمی شاندەکەی هەرێم کە ئاڕاستەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکەن ئەو پارانەی کە بەهۆی گرفتەکانی مووچەوە بڕدراوە بیگەڕێننەوە بۆیان، شاندەکەی وەزارەتیی دارایی هەرێم کۆی ئەو پارانەیان هەژمارکردووە کە لەلایەن بەغداوە بە بیانووی جیاواز لە مووچەدا بڕدراون.
داواکاری دووەمی شاندەکەی هەرێم، بەغدا 430 ملیار دیناری موناقەلە کە حەقی مووچەخۆرانی هەرێمە بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی مانگی 11ی پێدابەشبکەن، هاوکات داوای پارەی مووچەی مانگی 12 دەکەن کە دەکەوێتە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی نوێوە.
ئاماژە بەوەکراوە، شاندەکەی وەزارەتیی دارایی هەرێم ترسیان لەوە هەیە دارایی عێراق داوای داهاتیی ناوخۆ لە هەرێم بکەن، کە حکومەتی هەرێم لە مانگی 6ی ئەمساڵەوە تاکو ئێستا داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا نەکردووە، حکومەتی فیدراڵیش لە پارەی مووچە ببڕدرێت و گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە دروستببێت.
ئەمە لە کاتێکدایە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم 15ی ئەم مانگە چوونە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و چەند پرسێکی تری تایبەت بە بودجە، لە 17ی ئەم مانگەدا تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کرد و دواتریش لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەكاربوو بەمەبەستی چارەسەركردنی وردەكارییەكانی پەیوەست بە تەرازووی پێداچوونەوە، ئەمڕۆش یەکشەممە 22ی کانوونی یەکەم، دووبارە شاندی وەزارەتیی دارایی هەرێم چوونەتەوە بەغدا.
سەبارەت بە سەردانی شاندەکەی هەرێم، دوێنێ شەممە رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکیی وەزارەت یەکشەممە دەچنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان و بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکانی مووچە کۆتاییان پێبێت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









