وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار:پێشبینی دەكەین زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێم بكەن

ناوچەیەکی گەشتیاریی هەورامان فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، هەموو ئامادەكارییەك بۆ سەریساڵ كراوە و پێشبینیش دەكەین زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، دەشڵێت” بۆ سەریساڵ دیوێكی جوانی كوردستان نیشانی گەشتیاران دەدەین”
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاربە SNNی ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، پێشبینی دەكەین بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی كوردستان، هاوكات بەمەبەستی پێشوازیكردن لەو گەشتیارانە دەستمان كردووە بە چەند ئامادەكارییەك، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، وەك ئاسایشی ناوخۆ و بازگەكانی هەرێم هەماهەنگی تەواو كراوە بازگەكان ئاسانكاری تەواو دەكەن بۆ هاتنە ناوەوەی گەشتیاران.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە چەند چالاكییەك ئەنجامدەدرێت لەبواری كلتووری و هونەری و ڕۆشنبیری و هەندێكیشیان فێستیڤاڵن، بۆ بە براندكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكان و كارە دەستییەكان، هەندێكیان گەشتوگوزار خۆی سەرپەرشتی دەكات، هەندێكی دیكەشیان لەلایەن ئیدارەی خۆجێی شارەكانەوە دەكرێت
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەمانەوێت هەرلە بازگەكانیشەوە پێشوازی لە گەشتیاران بكەین و دیوێكی جوانی هەرێمی كوردستان نیشانی گەشتیاران بدەین، هاوكات تیمەكان ڕێگری دەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی كەلوپەلی بازاڕ، كە هەندێك لە دوكاندار خواستی ئەوەیان هەیە، لە ڕووی نرخەوە ئەو هەلە بقۆزنەوە، هەروەها ژمارەیەكی تەلەفوونی وەكو هێڵی گەرم ئامادە كراوە، گەشتیار دەتوانێت لە كاتی پێویستدا پەیوەندیی بكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









