رەنجی فەرهادم بۆ یەکگرتوودا و بەشداری کۆنگرەیان ناکەم

ئەبوبەکر هەڵەدنی
SNN
ئەبوبەکر هەڵەدنی کەسایەتی دیاری یەکگرتووی ئیسلامی بڕیاری دا بەشداری کۆنگرەی حزبەکەی نەکات کە سبەینێ لە هەولێر دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی پێشووتری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە نۆیەمین کۆنگرەی حزبەکەی ئاشکرا کرد کە سبەینێ بە بەشداری 800 ئەندام لە هەولێر دەستپێدەکات و بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت.
ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند، “بەشداری کۆنگرەی نۆیەم ناکەم”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەڵەدنی:
سەبارەت بە هەڵوێستمان لە ڕوانگەی دوایەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو :
١/بەشداری کۆنگرەی نۆیەم ناکەم.
٢/ڕێکخستنە سەربڵندەکانی یەکگرتوو بەدرێژایی سی و پێنج ساڵ لێیان دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دوورو درێژەی وێستگە جۆراو جۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆفەزڵی خودا و پشتیوانی و نزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوەو بۆهەمیشەش خۆم بەقەرزارو خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم و سەرچاوەی وزەو تینمن وپشتی ئێمەو داری ئەوان و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لەهەر ڕەفتارو گوفتارێکم کەبوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان لەم سی وپێنج ساڵەدا.
٣/سوپاسی سەرجەم ئەو ئازیزان وخۆشەویستانەی کە لەم ماوەیەدا کاتی خۆیان بەئێمە بەخشی و پشتیوانیان دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕێکارە ناپەیڕەویانەی بەرامبەرمان گیرایە بەر.
٤/هەروەک بێبەری بوونی خۆم لەهەر تۆمەت و ناوزڕاندنێک ڕادەگەیەنم لەپاڵ هاوسۆزی بۆ ئێمە بەرامبەر یەکگرتوو و سەرکردەکانی وتراوە چ لە ڕابردوو یان لەداهاتوو بوترێ، زمانی زبر و ڕق وکینە و گرێی ئایدۆلۆژی و بەناوکەوتن بەپێوەری شەلم کوێرم کەس ناپارێزم بەڵگەی کەم تفاقی و مایە پوچی خاوەنەکەیەتی.
٥/هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کە بەش بەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس و لێی پەشیمان نیم وشانازیشی پێوە دەکەم و خەون و ئامانجمان بۆ گەشەکردنی و بەرجەستە کردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.
بۆهەمیشە کوردستان گەشاوە و کوردستانیانیش سەربڵند و ئیسلامخوازان و ئیسڵاخخوازانیش شکۆمەند.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









